ئاسایشی هەولێر... پێنج تۆمەتباردەستگیركران بەهۆی خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان

ئەمنی
  • 13-07-2023, 15:07
  • +A -A

    هەولێر –INA
    بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر پێنج تۆمەتباریان دەستگیر كرد بەتۆمەتی هەڕەشەكردن و بڵاوكردنەوەی گرتەڤیدیۆی نەشیاوی هاوڵاتیان.
    بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا ئاماژە بەوەكراوە، لەلایەن هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەتایبەت (تیكتۆك )و (تللگرام) و (فەیسبوك) هەڵساون بە تۆمار كردن و بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆی نەشیاوی چەند هاوڵاتیەك لەهەر دوو ڕەگەز.
    ئاماژەی بەوەشكرد:" ئەو تۆمەتبارانە لە بەرامبەر بڵاونەكردنەوە گرتەڤیدیۆی نەشیاوی هەركەسێك داوای بڕە پارەیەكیان كردووە، هەروەها لە رێگەی فەیسبوكەوە هەستاون خۆیان لە خەڵكانی بە تەمەن كردووە بە ژن و سەرنجیان راكێشاون و گرتەڤیدیۆی نەشیاویان تۆماركردووە و بەوهۆیەشەوە توانیویانە بڕێكی زۆر پارە وەربگرن". باسیلەوەشكرد:" تۆمەتبارەكان ناویان (م.ح.س)، (ف.ح.س)، (ف.ع.ع)، (ك.ی.د)، (ێ‌.ن.ش) و (ر.خ.س)، هاوكات داوا لە هاوڵاتییان دەكەین خۆیان بە دوور بگرن لەو پەیوەندییانەی كە بە رێگای تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دروستیانكردووە و متمانە بە هەموو كەسێك نەكەن تا نەبنە قوربانی".