كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كۆی ئەو دەنگدەرانە ڕادەگەیەنێت كە تا دوێنێ داتاكانیان نوێكردووتەوە

ناوخۆ
  • 13-07-2023, 13:45
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆی ئەو دەنگدەرانەی ڕاگەیاند كە داتاكانیان تا دوێنێ، چوارشەممە نوێكردەوە.
    جومانە غەلالی، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: "ژمارەی كۆی ئەو دەنگدەرانەی تا ڕۆژی 7/12/2023 داتاكانیان نوێكردۆتەوە، گەیشتووەتە 43 هەزار و 50 دەنگدەر".
    غەلای وتیشی، "دۆسیە نوێیەكانی تۆماركردن 16 هەزار و 848 دەنگدەر بووە، ئەمە جگە لە زیادكردنی 2 هەزار و 587 دەنگدەر، 22 هەزار و 316 حاڵەتی گواستنەوە و گۆڕانكاری هەیە، لەكاتێكدا كەیسەكانی چاكسازی 1254 حاڵەت بووە"، ئەمەش پشتڕاستی دەكاتەوە "بەردەوامی پرۆسەی تۆماركردن". 
    و لە درێژەی قسەكانیدا وتی "سەبارەت بە دەنگی تایبەت، كۆی گشتی دەنگدەرانی تۆماركراو تا 7/12/2023 گەیشتە (154) دەنگدەر، كە 138یان لە ڕەگەزی نێر و 16یان لە ڕەگەزی مێ بوون".