سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ڕێنمایی دا بەتەواوكردنی ڕێگای چوارەمی بازنەیی بە كوالیتی بەرز

سیاسی
  • 13-07-2023, 13:18
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕێنمایی دا بەتەواوكردنی ڕێگای چوارەمی بازنەیی بە كوالیتی بەرز و تایبەتمەندی تەكنیكی بێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەرایگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێید هاتووە:" محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی تایبەتی كرد بە تاوتوێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی چوارەمی بازنەیی بۆ بەغدای پایتەخت. كەلەپرۆژە گرنگەكانە هەژمار دەكرێت وبەئامانجی كەمكردنەوەی كێشە قەرەغ وباڵغی هاتۆچوویە لەناو پایتەخت ولەچوارچێوەی دیدگای حكومەتە بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاریەكان و پێشخستنی كەرتی گواستنەوە و بەرزكردنەوەی ئاستی ژێرخانی پاڵپشتی ئابووریە جێبەجێ دەكرێت، وبەشێوازێك كە ڕووخساری شارستانی و كولتووری بەغدا جوانتر بكات".
    هەر بەپێی راگەیندراوەكە" سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ڕێنمایی كرد كە تەواوكردنی ڕێگای چوارەمی بازنەیی دەبێت بە كوالیتی بەرز و تایبەتمەندی تەكنیكی بێت"، سودانی رینمای ئەوەیش دا كە " بە دیزاینێكی ئەندازیاری سەردەمیانە كە ڕێڕەوی فرە بەكارهێنانی بۆ گواستنەوە لەخۆبگرێت"، و"جەختیشی لە گرنگی پابەندبوون بەكاتە دیاریكرراوەكانی بۆ تەواوكردنی كردەوە، و ئاستەنگ و ئەو كێشانەی كە ڕێگری لە خێرایی تەواوبوون دەكەن هەموو چارەسەر دەكرێن".