بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، گەیشتە پارێزگای موسەنا.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ بە یاوەری بریکارەکانی وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان گەیشتە پارێزگای موسەنا ، و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکە کۆببێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەردانەکە بۆ بینینی واقیعی ئەمنی هاتووە، هەروەها بۆ بەدواداچوون بۆ کارەکانی جومگەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەوێ".