بەغداد - INA
دەستەی دەستپاكی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی عەقیدێكی وەزارەتی ناوخۆی لە كردەوەی بەرتیلدان لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە، وردەكارییەكانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە بەپێی یاداشتی دادوەری ئەنجامدراوە خستەڕوو، و رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە پارێزگای نەینەوا تیمێكی دەستگیركردنی پێكهێنا ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی سكاڵایەكیان لە هاوڵاتییەكەوە پێگەیشتووە كە تیایدا ئاماژە بەوە دەكات كە لە فەرمانگەی كارتی نیشتمانی لە ناحیەی شورە ڕووبەڕووی دانوستان و ئیبتزاز بووەتەوە و ناچاركراوە بڕێك پارە بدات لە بەرامبەر ئەنجامدانی مامەڵەكەیدا.
ئاشكراشیكرد: تیمی بەڕێوەبەرایەتییەكە گواستراوەتەوە بۆ بارەگای فەرمانگەی كارتی نیشتمانی، و بۆسەیەكی توندیان بۆ تۆمەتبارەكە داناوە، كە پلەی عەقیدی هەیە و وەك بەڕێوەبەری فەرمانگەكە كاردەكات، و لە كاتی وەرگرتنی بەرتیل، لە بەرامبەر مۆركردنی مامەڵەی مردنی یەكێك لە سكاڵاكارەكان دەستگیركرا.
تەئكیدیكردەوە: ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتنی ئۆپەراسیۆنەكە رێكخراوە، كە لەسەر بنەمای حوكمەكانی بڕیاری (160ی ساڵی 1983، بڕگەی دووەم / 1) ئەنجامدرا، و لەگەڵ بەڵگەكاندا پێشكەشی دادوەری لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند كرا بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان و بڕیاردان لەسەر چارەنووسی تۆمەتبار.