مالیكی: فڕە نەتەوەیی لە عێراق نوێنەرایەتی سەرچاوەی هێز دەكات و پێكەوەژیانی ئاشتیانە بەرەوپێش دەبات

سیاسی
  • 12-07-2023, 18:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە فرەیی نەتەوەیی لە عێراق نوێنەرایەتی سەرچاوەی هێز دەكات و پێكەوەژیانی ئاشتیانە بەرەوپێش دەبات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مالیكی ئەمڕۆ لە نوسینگەی خۆی پێشوازیكرد لە سەرۆكی پێكهاتەی سابیئەی مەندائی شێخ ستار جەبار حلو و لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆكی پێكهاتەی سابیئەی مەندائی پیرۆزبایی لە مالیكی و گەلی عێراق كرد بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و هەروەها ئەو هەوڵانەی لەلایەن هێزە سیاسییەكانەوە دراون بۆ پشتیوانیكردنی حكومەت بۆ بەدیهێنانی داواكارییەكانی گەلی عێراق.
    بەپێی بەیاننامەكە سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا تەئكیدیكردەوە: هەمەجۆریی نەتەوەیی لە عێراق نوێنەرایەتی سەرچاوەی هێز دەكات و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێكهاتەكاندا بەرەوپێش دەبات، هەروەها بەشداری لە بنیاتنانی سەقامگیری دەكات، و داواشی كرد: سابیئەی ئەندائی ڕۆڵیان هەبێت لە پرۆسەی بنیاتنانی عێراقدا.
    لای خۆیەوە سەرۆكی پێكهاتەی سابیئەی مەندائی شێخ ستار جەبار حلو تەئكیدیكردەوە: كە سابیئەكانی عێراق پابەندن بە ناسنامەی خۆیانەوە و بە پەرۆشن لەگەڵ باقی براكانیان لە ئایین و پێكهاتەكانی تر بەشدار بن لە بنیاتنانیدا.