ناوخۆ كردنەوەی داواكاری بۆ خولی پاڵاوتنی (29) لە پەیمانگای باڵا بۆ هەڵگرانی بەكالۆریۆس ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 12-07-2023, 17:57
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، كردنەوەی داواكاری بۆ خولی 29ی پاڵاوتن لە پەیمانگای باڵا بۆ پەرەپێدانی ئاسایش و كارگێڕی ڕاگەیاند.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی خۆبەخشی لە وەزارەتی ناوخۆ كردنەوەی دەرگای پێشكەشكردنی داواكاری بۆ خولی پاڵاوتنی (29)ی پەیمانگای باڵا بۆ پەرەپێدانی ئاسایش و كارگێڕی تەنها لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس و لە دەرچوانی ساڵی خوێندنی ئەمساڵ بە تایبەت ( 2022-2023)، كە (734) كورسییە و بۆ هەردوو ڕەگەز (نێر، مێ) بۆ ماوەی لە (15/7/2023 تا 31/7/2023).
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: داوا لە گەنجە هۆشیارەكانمان دەكەین كە ئارەزووی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ خولەكە دەكەن بەپێی مەرج و رێنماییەكان داواكاری پێشكەش بكەن.