بەغداد - INA
سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكان لیوا عومەر وائیلی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنی ڕێكارەكانی كڕینی ئامێری پشكنینی جانتای گەشتیارانی ڕاگەیاندو هاوكات رونكردنەوەیدا سەبارەت بە بڕیاری ڕێگریكردن لە هاتنە ژوورەوەی ماتۆڕسكیل بە هەموو جۆرەكانیەوە.
وائیلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پشتیوانی حكومەت بۆ دەستەی دەروازە سنوورییەكان بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانێت ڕۆڵی خۆی جێبەجێ بكات، لەڕێگەی دەركردنی بڕیار لە ئەنجومەنی وەزیران كە پشتگیری لە كارەكانی چاودێری و وردبینی دەستە دەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی كەلوپەلی قاچاخ و ڕێگریكردن لە تێپەڕاندنی كردەوەكانی قاچاخچێتی.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستە پابەندە بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەرچوونیان و لەسەر بنەمای ئەوەی وەزیری ناوخۆ بە شێوەیەكی بەپەلە لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا پێشكەشی كرد، كە ئەنجومەن دەنگی دا بە تەرخانكردنی (3 ملیار دینار) بۆ دەستەكەمان بۆ كڕینی ئامێری پشكنینی جانتا بەمەبەستی دڵنیابوون لە ڕەوتی كارەكان و پشكنینی سەرجەم گەشتیاران، بەتایبەتی كە لە سەروبەندی سەردانێكی ملیۆنیداین بۆ سەردانی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت).
راشیگەیاند: سەبارەت بە بڕیاری (ڕێگریكردن لە ماتۆڕسكیل، توتوك، و ستوتە)، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 23286ی ساڵی 2023 دەرچوو، بە پشتبەستن بەو بابەتانەی كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە پێشكەشكرا، و چەندین بڕگەی لەخۆگرتبوو، لەنێویاندا قەدەغەكردن و هاوردەكردنی ماتۆڕسكیل بە هەموو جۆرەكانیەوە: توتوك و ستونە بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی.