بەغداد - INA
دەستەی كەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: ڕاپۆرتی ڕێكخراوی جیهانی بۆ كەشناسی تەئكید دەكاتەوە كە ئەمساڵ گەرمترین ساڵە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی كەشناسی، عامر جابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە هەموو ناوچەكان بەهۆی كاریگەری وڵاتەوەیە لەسەر قووڵبوونەوەی قەیرانی گەرمی وەرزی كە هەمیشە لەسەر خاكی هیندستانەوە دروست دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو ناوچانەی زۆرترین زیانیان بەركەوتووە لەم قەیرانانەدا سعودیە، كوەیت، قەتەر و عێراقن، و وتیشی: كاریگەری قەیرانەكەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زۆرجار لە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە دەستپێدەكات و تا مانگی ئەیلول بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاند: ئەپدەیتەكانی بەشی پێشبینی كەشوهەوا هەموو كاتژمێرێك بەردەوامن، ئەمە جگە لە پێشبینی كەشوهەوا، كە هەر 5 ڕۆژ جارێك دەردەچێت، و هۆشداریشیدا لە بڵاوكردنەوەی هەواڵی نادروست و چەواشەكارانە لەلایەن پەیجەكانی سۆشیال میدیاوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: رێكخراوی جیهانی بۆ كەشناسی لەڕێگەی ڕاپۆرتێكەوە كە دەستەی كەشناسی بڵاوكراویكردوەتەوە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمساڵ گەرمترین ساڵە.