بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، محەمەد شیاع سودانی ، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەستپێكردنی ڕاهێنانی بۆ داواكارانی دەستپێشخەری (ریادە) ڕاگەیاند،.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ، ئاماژەی بەوەكردووە، " بۆ جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوزمەنی وەزیران و لە ژێر ڕۆشنایی پشتگیری بەردەوامی بەڕێزیان بۆ لاوان، و بۆ جێبەجێكردنی پێداویستییەكانی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت لەبواری گەشەپێدان و ڕەخساندنی هەلی كار لە كەرتی تایبەتدا، یەكشەممەی داهاتوو، ڕێكەوتی 16ی تەممووزی 2023، ڕاهێنانی دەستپێشخەری (ریادە) لە 118 ناوەندی ڕاهێنان دەستپێدەكات، لە زانكۆكان و ناوەندەكانی ڕاهێنانی پیشەیی و
كۆڕبەندی گەنجان و وەرزشی لە سەرانسەری پارێزگاكان، لەكاتێكدا ڕاهێنانەكان لەقوتابخانە ئامادەكارییە پیشەییەكان لە ڕۆژی 23 تەممووزدا دەستپێ دەكەن".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، " ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە چوارچێوەی گەڕی یەكەمدا ڕاهێنانەكە دەیانگرێتەوە بریتین لە(2640) كوڕ وكچی لاو، لە كۆی زیاتر لە (182) هەزار، كە لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنی دەستپێشخەری (ریادە)ەوە داواكاریان پێشكێشیان كردووە لەو كاتەی كەبەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران دەستپێشخەرییەكەی لە ٤ی ئازاری رابڕدوو ڕاگەیاندووە".
ئاماژەی بەوەشكرد، " ڕاهێنانەكە بریتییە لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پڕۆژەی بچووك و زۆر بچووكتر، و چۆنیەتی دامەزراندنیان، و پێداویستی سەرەكی بۆ دامەزراندنیان، وەكو لێهاتوویی تاكەكەسی، وتۆڕی پەیوەندییەكان، وسەرەدەریكردن لەگەڵ پارە، لە دوای نووسینی تواناكانی ئابووری بیرۆكەی ئەو پڕۆژەیە كە لەلایەن داواكارە لاوەكانەوە پێشنیار دەكرێن".
ڕاهێنانەكان بریتین لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پڕۆژە بچووك و بچووكەكان، شێوازی دامەزراندنیان، هەروەها پێداویستییە پێویستەكان بۆ دامەزراندنی، وەك لێهاتوویی تاكەكەسی، تۆڕی پەیوەندییەكان، و بەڕێوەبردنی پارە، دوای ئیمكانی ئابووری بیرۆكەی پڕۆژەكە". پێشنیار كراوە لەلایەن داواكارە گەنجەكانەوە نووسراوە."