هەولێر- INA
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكی فەرمیدا، داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی دەكات هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەببات.
لە نووسراوێكی فەرمیدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە كە ":سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان داوای كردووە كۆمسیۆن ئامادەیی نیشان بدات بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان". ئاماژەی بەوەسكرد:" لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە بەپێی فەرمانی هەرێمیی ژمارە ٩٠ لە ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٣، بڕیاردراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوای كردووە كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئامادەیی نیشان بدات بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردن لە بەرواری دیاریكراودا، یانیش لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شاراوانییەكانی عێراق لە بەرواری ١٨ كانوونی یەكەمی هەمانساڵ".