ڕەوتی حكمە: حكومەت بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە شێوەیەكی ڕاستەقینە

سیاسی
  • 12-07-2023, 15:17
  • +A -A

    بەغدا - INA – نور زەیدی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕەوتی حكمەی نیشتمانی دووپاتیكردەوە كە حكومەت بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە شێوەیەكی ڕاستەقینە، بە سزای یاسا و دامەزراوەكان.
    ڕەحیم عەبودی، پەرلەمانتاری ڕەوتی حكمەی نیشتمانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: "ئامانجكردنی گەندەڵی پەیوەندی بە پارێزگارێك، دامەزراوەیەكی دیاریكراو، یان كەسانی دیاریكراوەوە نییە، بەڵكو ئاراستەی هەموو گەندەڵكاران دەكرێت، بەبێ گوێدانە ئاراستەی سیاسی ، پارێزگار، ئایین، یان مەزهەب."
    عەبودی جەختیشی كردەوە، "نابێت هیچ مەیلێك هەبێت بۆ پاراستنی گەندەڵكاران یان وەرگرتن و بەرگریكردن لێیان"، ڕوونیشیكردەوە "حكومەت بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەشێوەیەكی ڕاستەقینە و بەپێی یاسا و دامەزراوەكان".
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: كۆمەڵگای عێراق زۆرترین كاریگەری گەندەڵی لەسەرە، پاڵپشتیی خەڵك بۆ حكومەت فاكتەری سەركەوتنە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، هەروەها شەڕەكە دەبێت واقیعی بێت نەك میدیا و دەبێت دادپەروەری لە هەموو دامودەزگاكاندا ئامادە بێت.