دادگای باڵای فیدراڵی فەرمانی دەوڵەت بۆ ڕاگرتنی ژمارەیەك مادەی یاسای بودجە دەردەكات

سیاسی
  • 12-07-2023, 15:14
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی فەرمانی دەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی ژمارەیەك مادەی یاسای بودجە دەركرد.
    دادگای باڵای فیدراڵی ، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا ڕایگەیاندووە، "فەرمانی دەوڵەتی بە ژمارە (153/ فیدراڵی/ فەرمانی دەوڵەتی/ 2023) لە 7/12/2023 دەركردووە كە بریتی بووە لە ڕاگرتنی جێبەجێكردنی ئەم مادانەی خوارەوە : مادەی ((28/ چوارەم: أ- ب ) و (57 / یەكەم - ج)، (65 / دووەم)، (70 / دووەم)، (71) و (75) لە یاسای ژمارە (13) بۆ ساڵ 2023 (بودجەی گشتی فیدراڵی كۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023-2024- 2025) تا ئەو داوایە دەستوورییەی كە لەبەردەم ئەم دادگایە تۆماركراوە بۆ چەواشەكردنی دەستووریبوونی، كە بە ژمارە (153 / فیدراڵی/ 2023) تۆماركراوە، یەكلایی دەكرێتەوە. ”