وەزیرانی داد و تەندروستی تاوتوێی پشتیوانی لە دۆخی تەندروستی زیندانیان لە بەشەكانی گرتووخانەكان دەكەن

ناوخۆ
  • 12-07-2023, 13:17
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، خالد شوانی وەزیری داد و ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی تاوتوێی پشتیوانی لە دۆخی تەندروستی زیندانیان لە بەشەكانی گرتووخانەكان كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی داد، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ خالد شوانی وەزیری داد لەگەڵ ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی كۆبووەتەوە، و لە میانی كۆبوونەوەكەشدا باسیان لە ڕێگاكانی باشتركردنی دۆخی تەندروستی كردووە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی گرتوخانەكان"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "كۆبوونەوەكە بەرپرسانی بەشە پەیوەندیدارەكان لە هەردوو وەزارەتەكەدا ئامادەبوون ".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە چوارچێوەی ڕێنماییەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ گرنگیدان بە واقیعی بارودۆخی زیندانەكان و بەگوێرەی پیڕەوی كارەكانی وەزارەتی داد بۆ باشتركردنی باری تەندروستی زیندانییەكان لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گرتوخانەكانی بەغدا و پارێزگاكان، ئەوە بوو لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختی لەسەر پێویستی گرنگیدان بە لایەنی تەندروستی زیندانییەكان كردەوە بە دابینكردنی هەموو پێداویستییە پزیشكییەكان و ئامادەكردنی ژێرخانی و دابینكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان و ئامێرەكانیان بۆ دابینكردنی چاودێری تەندروستی پێویست بۆ زیندانییەكان بەپێی ستانداردەكانی مافی مرۆڤ.
    هەردوو وەزیری داد و تەندروستی بەپێی راگەیندراوەكە ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد كەپێویستی بەهاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت و كاركردن و وەك یەك تیم بۆ بەدەسهێنانی ئەولەتییەكانی بەرنامەی حكومەت سەبارەت بە بایەخدان بە چاودێری تەندروستی لە چاكسازییەكان."
    لای خۆیەوە وەزیری تەندروستی دووپاتی كردەوە "پشتیوانی خۆی بۆ سەرجەم ناوەندە تەندروستییەكانی بڵاوەپێكراو لە سەرجەم بەشەكانی زیندانەكە بە دابینكردنی ئامێر و دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆیان بەمەبەستی دابینكردنی چاودێری تەندروستی بۆ زیندانییەكان".