بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دەستپاکی فەرمانی بانگیشت كردنی بۆ جێگری ئێستای پارێزگاری کەرکووک بۆ کاروباری تەکنیکی دەرکرد.
دەستەی دەستپاکی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو فەرمانە لەلایەن بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی دەرچووە، کە جێگری پارێزگاری کەرکوک بۆ کاروباری تەکنیکی و بەڕێوەبەری بەشی موڵکداریی پارێزگاکە تۆمەتبار دەکات، بە تۆمەتی بە ئەنقەست ئەو کارە ئەنجام بدەن کە ئەرکی کارەکەیان پێشێل دەکات."
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرپێچیەکان پێکهاتبوون لە تەرخانکردنی پارچە زەوی، هەروەها نووسراویان ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک کراون، کە تایبەتە بە پشکنین لە دۆسیەکانی دەستپاکی و فەرمانی بانگهێشتکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (331)ی ساڵی 2019". یاسای سزادان."