دەزگای هەوڵگری دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی مەترسیداری ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 12-07-2023, 11:35
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای هەوڵگری دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی مەترسیداری ڕاگەیاند کە بە غیابی لە پارێزگاری کەربەلا سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەزگای هەواڵگریدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ، مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری لە پارێزگاری کەربەلا توانیان، لە ڕێگای بۆسەیەکی توكمە، بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی مەترسیدار کە لە غیابیدا سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە، بەهۆی ئەنجامدانی تاوان و ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆر، لەوانە تەقینەوە و دزی و ڕفاندنی هاوڵاتیان”.
    ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوانبارەکە ناسنامەی ساختەی بەکارهێناوە لە هەوڵێکدا بۆ خۆدزینەوە لە دەستگرتن و بینینی مەفرەزەکان"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "تاوانبارەکە ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت".
    دەزگای هەواڵگری داوای لە "هاوڵاتیان کردووە، هەر زانیارییەک پەیوەندی بە کەسانی دەرەوەی یاساوە هەبێت، لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی بێبەرامبەر 144 ڕاپۆرت بکەن و بیدەن".