به‌غدا-INA
ئەنجوومەنی وەزیران بیست وهەشتەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی بەسەرۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران سازده‌كات.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناروددو راگه‌یاند" ئەمڕۆ سێشەممە، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌ركی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سەرۆکایەتی بیست و هەشتەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، کەتێدا دواپێشهاتەکانی ره‌وشی وڵات تاوتووێکران، و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی دۆسیه‌كانی پەیوەست بەكاره‌له‌پێشینه‌كانی بەرنامەی حکومەت كرا، هه‌روه‌ها بابەتەکانی ناو كارنامه‌ی ده‌انیشتنه‌كه گفتوگۆكران، وچه‌ندین بڕیار و ڕاسپاردە لەم بارەیەوه ده‌ركران.
لە دانیشتنەکەدا قەیرانی ئێستای کارەبا، کەجێگای بایه‌خی کەسی و بەدواداچوونی به‌ڕێز سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه گفتوگۆكرا.
لە چوارچێوەی چارەسەرکردنی قەیرانەکه و بە ئامانجی زیادکردنی سەرچاوەی نوێی غاز، بۆ پاڵپشتیکردنی تۆڕی غازی نیشتمانی، و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئەنجومەنی وەزیران ئەمانەی خوارەوەی پەسەندکرد:
■ کەمکردنەوەی نرخی گازوائیڵ (گازی موه‌لیده‌كان) کە بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دابین دەکرێت بۆ 250 دینار بۆ هەر لیترێک، و وەزارەتی دارایی ئەو بڕه پارانەی ئاماژەیان پێکراوە لە پشکی گەنجینەی گشتی کە به‌شی کۆمپانیای گشتیه بۆ دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانە ده‌بڕێت، و ئەم بڕیارە لە بەرواری دەرچوونی تا 31ی ئابی 2023 جێبەجێ دەکرێت.
■ ڕەزامەندی درا بۆئه‌وه‌ی وەزارەتی نەوت بڕی غاز لە بەرهەمهێنانی کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان بكرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەنجومەنی وەزیران ئەمانەی خوارەوەی پەسەند کرد:
1ـ وەزارەتی نەوت بڕی نەوتی خاو و نەوتی ڕەشی بە کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌فرۆشێت، کە هاوتا بێت لەگەڵ بەهای دابینکردنی غاز و کڕینی کارەبا کە لە هەژماری کۆمپانیا ئێرانییەکان لە بانکەکانی عێراق دانراوە.
2ـ وەزارەتی نەوت بڕی نەوتی خاو، نەوت و نەوتی ڕەش بە غازی هاوردەکراو لە کۆماری ئیسلامی ئێران ئاڵوگۆڕ دەکات، بەپێی ئەو تەرخانکردنانەی كه‌لە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی (2023، 2024، 2025) داهاتووە بۆ ئەم مەبەستەی سه‌ره‌وه.
بەمەرجێک وەزارەتەکانی نەوت و دارایی ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی یەکلاییکردنەوەی تۆماركراوه‌كان، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی چاودێری دارایی.
3ـ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت دەسەڵاتی دانانی میکانیزمی پێویستی بەبازاڕکردن و گرێبەستی بۆ جێبەجێکردنی ئەوانەی سەرەوە پێده‌درێت، بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی ده‌ستنیشانكراو لەلایەن لایەنی ئێرانییەوە وەکو به‌ده‌ركردنێك لەو کۆنتڕۆڵ و ڕێنماییانەی کە لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) پەسەند کراون.
بە پشتبەستن بە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی، کە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە جوڵەی باڵیۆز و دیپلۆماتکاران بە پێی داب ونه‌رێتی دیپلۆماسی بێت، به‌ڕێز سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە میانی دانیشتنەکەدا ڕێنمایی کرد بۆ پێكهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتەکانی دەرەوە و ناوخۆ‌و سه‌نته‌ری ئۆپه‌راسیه نیشتیمانیه‌كان و فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنە هاوبه‌شه‌كان، بۆ دانانی میکانیزمێکی دیاریكراو و ڕوون بۆ جوڵەی هەموو باڵیۆزە باوەڕپێکراوەکان لە عێراق و چالاکییەکانیان لە ناوخۆی وڵات‌دا.
بەجەختکردنەوە لەسەر ڕێبازی حکومەت بۆ بەردەوامبوون لە پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و ژێرخانی ئابووری، و پاڵپشتیکردنی بۆ کەرتی تایبەت و وەبەرهێنان، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەرکردنی سیستەمی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستوور، و بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی لە مادەی 42ی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵانی (2023-2024-2025).
لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی پیشەسازی چەک وته‌قه‌مه‌نی نیشتمانی، ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بە پەسەندنەکردنی پرۆژه یاسایی جیاكردنه‌وه‌ی کۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازییەکانی مس و میکانیکی لە دەسته‌ی پیشەسازیی سەربازی، و بەستنەوەی بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانەوە، و بڕیاریدا کەلیژنەیەک لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزا‌کان و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و دەسته‌ی پیشەسازیی سەربازی پێكبهێنرێت، بۆ دیاریکردنی کارگەکانی سروشتی مەدەنی و سەربازی.
سه‌باره‌ت به‌پرسی وزە، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر جێبەجێکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی نەوت لە کۆماری عێراق و وەزارەتی وزە و سامانە کانزاییەکان لە شانشینی هاشمی ئوردن، کە لە 4ی ئایاری 2023 واژۆ کرا.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ وزه (23048ط) بۆ ساڵی 2023 پەسەند کرد، کە تێیدا هاتووە کە وەزارەتی نەوت / کۆمپانیای نەوتی زیقار بانگهێشتنامەیەک ئاراستەی کۆمپانیای PEG ی ئیتاڵی بکات، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک بۆ دانان و کارپێکردنی یەکەی چارەسەرکردنی نەوتی تەڕ بۆ وێستگەی دابڕانی غازی ناسریە / بانکی عەزلی-کارتی A. (50,000) بەرمیل، بە شێوه‌ی گرێبەستی ڕاستەوخۆ، وەکو ئیستسنایەک لە ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان (2ی ساڵی 2014)، بەمەرجێک کە وەزارەتی نەوت به‌رپرسیاری راست ودروستی ئه‌و ڕێکارە یاساییانەی کە لەم ڕووەوە گیراوەتەبەرهه‌ڵده‌گرێت.
هه‌ر له‌سه‌ر پرسی وزە، ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ وزە (23008) بۆ ساڵی 2023 پەسەندکرا سەبارەت بە پەسەندکردنی ڕاسپاردەی لیژنەی ناوەندی بۆ پێداچوونەوە و پەسەندکردنی ڕەوانەکردنەکە لە وەزارەتی نەوت، کە بریتییە لە ڕەوانەکردنی پڕۆژەی دروستکردنی سێیەم بۆری هەناردەکردنی دەریایی بە فروانی 48 گرێ، و توانای کارکردنی 2 ملیۆن بەرمیل/ له‌یه‌ك ڕۆژدا، لە چوارچێوەی قەرزی ژاپۆنی، کۆمپانیای نەوتی بەسرە، لە دەستی کۆمپانیای بۆسکالی هۆڵەندیدایە لەو بڕە لە (416,900,000) دۆلار، تەنها چوار سەد و شانزە ملیۆن و نۆ سەد هەزار دۆلار، بە ماوەی جێبەجێکردنی 400 ڕۆژ، جگە لە ماوەی کارە پێشوەختەکان، ووەزارەتی نەوت پشکنینی ئەولەویەتەکانی پێویست لەوبارەیەوە دەکات، دوای هەماهەنگیكردن لەگەڵ کۆمپانیاکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتەکەدا، لەوانەش تێچووی پڕۆژەکە، توانیای رووناكی، و پاره گه‌راندراوه‌كان.
ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی چەند پرسێکی دیکەی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی کرد، و ئەم بڕیارانەی دەرکرد:
یەکەم / ڕەزامەندیدرا بۆ ئه‌وه‌ی وەزارەتی دارایی بڕی 2 ملیار دینار بۆ سەندیکای هونەرمەندانی عێراق ته‌رخان بكات؛ به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی خەرجییەکانی فێستیڤاڵی بەغدا بۆ فیلمی عەرەبی.
دووەم/ هەموارکردنەوەی بڕیاری (216ی ساڵی 2022)ی ئەنجومەنی وەزیران، سه‌باره‌ت به‌تەرخانکردنی بڕی 10 ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ، بۆ دروستکردنی بنکەی سنووری لەسەر سنووری عێراق و ئێران، لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕێگری‌کردن لە دزەکردن و قاچاخچێتی، و ته‌واوكردنی ئه‌و بنكانه‌ی سەر سنووری عێراق و تورکیایه، دوای پەسەندکردنی بودجەی گشتی لە ته‌رخانكراوه‌كانی پێشوو.
سێیەم / پەسەندکردنی ئەمانەی خوارەوە:
1ـ هەموارکردنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (216ی ساڵی 2014) سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی پرسی زانکۆی ئیمام جەعفەر سادق (سڵاوی خوای لێبێت) بۆ ئەوەی ببێتە بەپێی ئەمانەی خوارەوە:
- پەسەندکردنی بەکرێدانی ئەو دوو پارچە زەوییە بە ژمارە (3/478، 3/479) ناحیەی ئەلوەزیریە، کە خاوەندارێتی وەزارەتی پەیوەندییەکانە، کە زانکۆی ئیمامی سادق (سڵاوی خوای لێبێت) لەسەری بنیات نراوە، بەو زانکۆیه، وەکو ئیستسنایەک لە ڕێکارەکانی پێشکێش‌کردنی داواکاری گشتی، و بە پشتبەستن بە بڕگەکانی یاسای فرۆشتن و به‌کرێدانی موڵكی دەوڵەت (21ی ساڵی 2013 ی هەموارکراوە)، و بڕیاری ئەنجومەنی ده‌وڵه‌تی ژمارە 105 لە 2017.
2ـ وه‌زاره‌تی دارایی فرۆشتنی بیناكانی سه‌ر هه‌ردوو پارچه‌ی زه‌ویه‌ی ئاماژه پێكراوه له‌بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه به‌كۆمپانیای گشتی په‌یوه‌ندی و زانیاریه‌كان ده‌دات كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی گه‌یاندنه، یان ته‌واوكردنی به‌شێوه‌یه‌كی كارگێری به‌پێی حوكمه‌كانی یاسایی موڵكداریكردنی ژماره (12)ی ساڵی 1981ی هه‌مواركراو.
چواره‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی په‌سه‌ندكردنی پرۆتۆكۆڵی عه‌ره‌بی بۆ رێگریكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه له‌لایه‌ن كۆماری عێراقه‌وه، كه‌پاشكۆ و ته‌واوكاری رێكه‌وتنی عه‌ره‌بییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانی رێكخراو، له‌ناو سنووری نیشتیمانیدا و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی ده‌ستوور.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد