بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئێران بۆ ئاڵوگۆڕکردنی غازی هاوردەکراو بە نەوتی خاوی عێراق ڕایگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیندڕاوێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەغدا ڕێککەوتنێک لە نێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران واژۆ کرا، بەپێی ئەم ڕێککەوتنە غازی هاوردەی ئێرانی کە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕدەخات، بە نەوتی خاوی عێراق و نەوتی ڕەش دەگۆڕدرێتەوە.
لەلای عێراقەوە بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێز ئیحسان یاسین ئەلعەوادی ولەلای ئێرانەوە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، بەڕێز محەمەد کازم ئاڵ سادق ئەم ڕێککەوتنەیان واژۆکرد.
گەیشتن بەم ڕێککەوتنە، دوای ئەنجامدانی دانوستانەکان هات کەچەند ڕۆژێکی خایاند، و تێدا شاند و لیژنەی تەکنیکی هەردوولا بەشداربوون.
ئەم ڕێککەوتنە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدا دێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دابینکردنی ئەو غازەی کە وێستگەکانی کارەبا بەگەڕدەخات، هەروەها بۆ دوورکەوتنەوەیە لە کێشەکانی دارایی و ئاڵۆزییەکانی سزاکانی ئەمریکا کە ڕێگری لە بەردەوامی پێدانی پێداویستییەکانی هاوردەکردن دەگرن، هەروەها ڕێککەوتنەکە بەشدار دەبێت لەدابینکردنی نەرمی زیاتر بۆ پرۆسەی دابینکردنی غاز و وێستگەکانی کارپێکردن و سەقامگیرکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا.