بەغداد/ ـINA نەساڕ حاجی
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێبوون و شارەوانیەکان ئەمڕۆ ڕێژەی تەواوکردنی لە دەروازەکانی بەغداد لەگەڵ کوت ودیالە دیاریکرد.
وتەبێژی فەرمی بەناو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نبیل سفار بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دەروازەی بەغداد - کوت لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە ئەنجام دەدرێت لە ڕووگەی بسمایەوە ولەڕووگەی بغداددیالە لەلای گەڕەکی شەعبەوە.
وتیشی کارکردن لە هەردوو دەروازەکە گەیشتووەتە قۆناغی پێشکەوتوو لە دەروازەی بەغداد- کوت و ڕێژەی 78٪ ی تێپەڕاندووە و دەروازەی بەغداد- دیالەش گەیشتووەتە 75٪ .
ڕوونیشی کردەوەکە کۆتایی ئەمساڵ کارەکە تەواودەبێت و کارکردنیش لە دەروازەکانی دیکە لە سنووری پارێزگای بەغداد بەردەوام دەبێت تاکو کۆتایی.