بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی ،جەخت لە خواستی حکومەت بۆ خێراکردنی تەواوکردنی پلانی پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە زووترین کاتدا دەربڕی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە بەڕێز ئافتاب ئەحمەد بەڕێوبەری هەرێمی دەزگای پاڵپشتی دارایی نێودەوڵەتی / IFC، کرد.
لە دیدارێکدا شێوازەکانی زیاترکردنی هاوکاری دارایی لەنێوان عێراق و دەزگاکە، و ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوبەشی، بە شێوەیەک کە توانای ئابووری عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕکمانیە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و قەیرانە جیهانییەکان بەرز بکاتەوە تاوتووێکران.
بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژە بەوەدا کە عێراق ڕێچکەی چاکسازی لە هەموو لایەنە دارایی و بانکییەکاندا پەیڕەوکردووە، ئامانجی کردنەوەی ئاسۆی فراوانترە بۆ کاری هاوبەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بە شێوەیەک کە پەرە بە ژینگەی وەبەرهێنانی ناوخۆیی بدات.
بەڕێزیان دووپاتی کردەوە کەدەزگای پاڵپشتی دارایی نێودەوڵەتی هاوبەشە لە بواری گەشەپێدان و هاندانی کەرتی تایبەتی عێراقی، هەروەها خواستی حکومەت بۆ خێراکردنی تەواوکردنی پلانی پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە زووترین کاتدا دەربڕی، چونکە ڕوخسارێکی شارستانیەتی وڵاتە، هەروەها بەڕێزیان خواستی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ هاوکاری لەگەڵ دەزگای ناوبراو بۆ دامەزراندنی بانکی (ریادە)، کە ئامانجی پشتگیریکردنی پڕۆژە بچووکەکانە، لەگەڵ دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجان.
لەلایی خۆیەوە بەڕێز ئافتاب ئەحمەد ئامادەیی دەزگای پاڵپشتی دارایی بۆ هاریکاری و هاوبەشی لەگەڵ عێراق دەربڕی، وئاماژەش بەو پڕۆژانە کرد کە لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا لە عێراق جێبەجێ دەکرێن، هاوکات بەردەوامیی کارەکانی پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی بەغدای دووپات کردەوە، و تەواوکردنی لە ماوەیەکی پێوانەیی، لەگەڵ دەربڕینی ئامادەیی بۆ پاڵپشتیکردنی دامەزراندنی بانکی (ریادە) و پشتگیریکردنی پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە لە عێراق، و پڕۆژەی دیکە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان لە عێراق لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری و زیرەکی دەستکرد(الذكاء الاصطناعي ).