بەغداد – ا ه ع هێزە ئەمنیەكان، ئەمرۆ یەك شەممە، ژمارەیەك داواكراویان بە تۆمەتی دزینی كەرەستەكانی هێڵی كارەبا لە بەغداد دەستگیر كرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، پرۆسەكانی بەغداد رایگەیاند:" هێزە ئەمنیەكان لە بازگەی سقور لە خۆرئاوای بەغداد كەسێكیان بە تۆمەتی تێوەگرانی لە كردەوە تیرۆریستیەكان دەستگیر كرد". هەر بەیاننامەكەدا هاتووە "لە ناوچەی كەرعات دوو كەس بەتۆمەتی دزینی كەرەستەكانی هێڵی كارەبا دەستگیر كراون، لە ناوچەی كەرادەش 6 كەسی تر بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران".