وەزیری ڕۆشنبیری داوا لە ڕۆشنبیران دەکات کە بەرهەمی هونەری داهێنەر بقۆزنەوە

هونەر
  • 11-07-2023, 16:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار ئەحمەد حمد فەکاک بەدرانی داوای لە ڕۆشنبیران کرد کە کاری داهێنەرانەبقۆزنەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ڕۆشنبیری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وەزیری ڕۆشنبیری
    پێشانگای پەیکەرتاشی هاوچەرخی لە هۆڵی هونەری گشتی کردەوە بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی ژمارەیەکی بەرچاوی هونەردۆستان وپەیکەرسازان.
    بەدرانی جەختی لەوەکردەوەکە ئەم پێشانگایە زۆر گرنگە چونکە ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندی عێڕاقی بەشداری تیادا دەکەن ، کە ڕەسەنایەتیتیادا ڕەچاودەکرێت ، وخۆی لە ژیار وکەلتووری عێڕاقی ڕەسەن نزیک دەکاتەوە.
    هەروەها بەڕێوەبەری فەرمانگەی هونەرەکان علی عوید عبادی وتی کە پێشانگای پەیکەرتاشی زیاترلە90 بەرهەم لەخۆدەگرێت و 58 پەیکەرساز بەشداری تیادا دەکەن، کەکاروبەرهەمی تاسووخەو نایابیان تیادا نمایش کردووە.