بەغداد/ INA ستار غزی
فەرمانگەی شارەوانی سەدڕی یەکەم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ئەوشەقامانەی دیاریکرد کە قیرتاوکردن دەیانگرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەکە خەلدون عەباس بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران بۆ خزمەتکردنی شاری سەدڕ بەتایبەتی سەدڕی یەکەم بۆ قیرتاوکرنی 200٫000 مەتری چوارگۆشە ئەم پڕۆژەیە ئەنجامدەدرێت.
وتیشی ئەم ڕووبەرە دابەشکراوەتە سەرزۆربەی شەقامەسەرەکیەکان کەلەشەقامی جوادرو فەلاح و شەقامی داخل و شەقامی حبیبە و پۆرسەعید شەقامی عەمەل شەعبی پێکدێن کە ڕێژەی 40٪ ی کارەکانیان تەواوبووە.
وتیشی کە بەپێی فەرمانەکان لەپڕۆژەکەدا جەخت دەکرێتەوە سەر کردنەوەی ڕێگاوبانە قەرەباڵغەکان بۆ کردنەوەیان و فراونکردنیان.