هەولێر/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى، پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراستەی خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو شاعيرى ديارى كورد مامۆستا جه‌مال شارباژێڕى و ڕۆشنبيرانى كوردستان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو شاعيرى ديارى كورد مامۆستا جه‌مال شارباژێڕى و ڕۆشنبيرانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهربه‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو مامۆستا جه‌مال شارباژێڕى به به‌رهه‌م و نووسينه‌كانى، خزمه‌تێكى زۆرى به كايه‌ى وێژه‌يى و ڕۆشنبيريى كوردستان كردووه و خه‌رمانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى له شيعر و ده‌قى جوان پێشكه‌ش به خوێنه‌ر كردووه. گيانى شاد و يادى به خێر.