بەغداد/INA
سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەر چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ گێڕانەوەی ئاوارەکان.
سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لەوەزیری کۆچ وکۆچبەران ئیفان فایق جابرو ، لەدیدارەکەدا باس لە دۆسیەی ئاوارەکان کرا کەپێویستە کۆتایی پێبهێنرێت.
سەرۆک کۆمار وتیشی کێشەی ئاوارەکان لەبەرایی کارەکانیدایە وەک ئەرکێکی مرۆیی کەپێوێستە پێداویستیەکانیان بۆ جێبەجێبکرێت.
ڕوونیشی کردەوەکە زۆر گرنگە پەیوەندیە دەرەکیەکان بەکاربهێنرێن بۆ بەرژەوەندی ئاوارەکان.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری کۆچبەران سوپاسی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمارکرد بۆ گرنگیدانی بە کێشەی ئاوارەکان و کۆچبەران پاش ئەوەی کۆششەکانی وەزارەتی لەمبوارەدا خستە ڕوو.