ئەنجومەنی ڕاژە : دامەزراندن لە کەرتی گشتی بەپێی وردبینەکی فراوان بەڕێوەدەچێت

ناوخۆ
  • 11-07-2023, 12:55
  • +A -A

    بەغداد/ ـINA
    سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی محمود تەمیمی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە دامەزراندن لە کەرتی دەوڵەت لەژێر وردبینیەکی فراواندیە.
    ئەنجومەنەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە کەوتووە وتی سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی ئەمڕۆ چاوی کەوت بە هەردوو جێگر عبودعیساوی و محەمد خالدی و لەمیانەی دیدارێکدا باسی ئەرکەکانی ئەنجومەنەکە کرا وەک پێگەیەکی دەستووری کە کاردەکات لەپێناو بەرقەرارکردنی دادپەروەری و هاوسەنگی.
    تمیمی جەختیشی کردەوەسەر ئەوەی کە ئەنجومەنی ڕاژە لەکۆششدایە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆی بەپێی دەستوور ، وتیشی دامەزراندن لەژێر چاودێریکردنێکی چڕدایە بۆ بەڕێوەچوونی کاری دەزگایی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک.
    لەلایەن خۆشیانەوە هەردوو جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژە دەسخۆشیان لەئەنجومەنەکەکرد لەبەرکۆششە بێوێنەو شەفافەکانی لەو بوارەدا.