بەفەرمانی حکومەت پڕۆژە پەککەوتووەکان یەکلادەکرێنەوە

ناوخۆ
  • 11-07-2023, 12:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری پلاندانان محمەد عەلی تەمیمی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە ئاڕاستەیەکی حکومی؟لەئارادایە بۆ یەکلاکردنەوەی پڕۆژە لە کارکەوتووەکان.
    بەیاننامەی وەزارەت کەدەستئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ووەزیری پلاندانان محمد علی تمیم سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بەئامادەبوونی دوو بریکاری وەزارەت و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی، لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆکرا دەربارەی چەند بابەتێکی پەیوەست بەجێبەجێکردنی بیناوباڵاخانەکانی فەرمانگەکانی پلاندانان و ئامار لە پارێزاگاکانی بابل و زیقاڕ و کرکوک چەند بڕیارێکی لێوەدەرچوو.
    وەزیری ناوخۆ جەختیکردەوەلەوەی کە ئاڕاستەیەک لەناو وەزارەت هەیە کە پاڵپشتی پارێزگاکان بکات لەبواری خزمەتگوزاریەکاندا.
    هەروەها وەزیری پلاندانان وتی وەزارەت گرنگی دەدات بە داڕشتنی ستڕاتیژیەتەکان و پلانەکان وبەدوداچوونیش دەکات بۆپڕۆژەکانی خۆی لەهەموو پارێزاگاکاندا بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتی پڕۆژەکان، وتیشی پڕۆسەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکەوێتە سەر لایەنە سوودمەندەکان چ وەزارەت بێت وەیان پارێزگاکان بن.