بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی كردەوە كە عێراقییەكان شەڕی داستانێكی قارەمانانەیان كرد كە تێیدا نایابترین وێنەی قوربانیدان و یەكڕیزی و نیشتمانپەروەرییان نەخشاند.
سودانی لە تویتێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوداچوونی بۆی کرد تێیدا هاتووە: ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی شەشەمین ساڵیادی ڕزگاركردنی شاری موسڵ لە چنگی چەتەكانی تیرۆریستی داعش دەكەینەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ووتیشی : عێراقییەكان شەڕی داستانێكی قارەمانانەیان كرد كە تیایدا سەرسوڕهێنەرترین وێنەی قوربانیدان و یەكڕیزی و نیشتمانپەروەری و هەڵبژاردنیان نەخشاند، بۆ ئەوەی فەتوای ئاماژەی مەرجەعیەتی عەقڵانی بۆ بەرگریكردن لە عێراق جێبەجێبكەن.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەمڕۆ ئاراستەی حكومەت دووپات دەكەینەوە بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆسەی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە لە پارێزگای نەینەوا و سەرجەم پارێزگارەكانی عێراق، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو سەقامگیرییە ئەمنییەی كە وڵاتی ئازیزمان شاهیدییە، لە سایەی هاوسۆزی گەلەكەی.
سودانی لە كۆتاییدا وتی: ڕەحمەت و قوربانی بۆ شەهیدانی عێراقی كە خوێنی خۆیان لە پێناو عێراقدا كردە قوربانی، و سڵاوی ڕێز بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە بەشدارییان لە شەڕەكانی ڕزگاریخوازیدا كردووە .