بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆك كۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی هاوكاریی دووقۆڵی لە بواری سیاسی، ئابووری و كولتووری لەگەڵ ئیتاڵیا كردەوە.
بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە: سەرۆك كۆمار عەبدلەتیف جەمال ڕەشید لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە ماوریتسیۆ كریكانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق كرد.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە قووڵایی پەیوەندییەكانی ئێستای نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەلی دۆست و پێویستی هەماهەنگی لەسەر پرسەكانی خەمی هاوبەش كردەوە.
سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆكی كۆماری ئیتاڵیا سێرجیۆ ماتارێلا و سەرجەم بەرپرسان و خەڵكی ئیتاڵی، بۆ پێشوازیی گەرمی و میوانداریی لە سەردانەكەی سەرۆك كۆمار بۆ ئیتاڵیا لە مانگی ڕابردوودا، ئاماژەی بەوەش كرد لەو چوارچێوەیەدا سەردانەكە بەرهەمدارە و بەشداری دەكات لە چەسپاندنی ئاسۆی كار لە ئاستە جیاوازەكاندا.
سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی هاوكاریی دوولایەنە لە بوارەكانی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری بەتایبەتی دێرینەكان كردەوە، ئاماژەی بە شوێنە نوێیەكان كرد كە دێرینەكان تێیدا دۆزرایەوە، بەتایبەتی لە شاری سلێمانی.
لای خۆیەوە باڵیۆز ماوریتسیۆ كریكانتی پابەندبوونی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانیكردن لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و خۆشگوزەرانی گەلەكەی دەربڕی و جەختی لەسەر خواستی وڵاتەكەی كرد بۆ بەردەوامبوون لە كاری هاوبەش و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ئێستای نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.