یونسكۆ باس لە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی بەرنامەی شكاندنی بێدەنگی دەكات

ناوخۆ
  • 10-07-2023, 17:54
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ دووشەممە یونسكۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان باسی لە مەرجەكانی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و جێبەجێكردنی پڕۆژەی بێدەنگی شكاندن كرد.
    بەڕێوەبەری بەرنامەی پەیوەندی و زانیاری لە یونسكۆ عێراق زیا سەرای بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: یونسكۆ دەستیكرد بە جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی شكاندنی بێدەنگی وۆركشۆپێكیش لە هەرێمی كوردستان بە هاوكاری لەگەڵ حكومەتی هەرێم و دەسەڵاتی دادوەری و دەستەی مافی مرۆڤ، وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە، جگە لە سەندیكای ڕۆژنامەنووسان، لە هەرێم لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەوێ كاردەكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رێكخراوەكە هەوڵدەدات مۆدێلێكی هاوشێوەی ئەوەی لە بەغدا هەیە لەڕووی پێكهێنانی لیژنەی نیشتمانی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنوسان و كۆتاییهێنان بە بێ سزای و دروستكردنی یەكەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو تاوانانەی كە بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان ئەنجامدەدرێت، جگە لەوەی كە پلاتفۆرمی ئاسانكاری هەبێت و ڕاپۆرتكردن لەلایەن ژنە ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كەیسەكان ئەو تەحەددای و دەستدرێژیانەی كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : وۆرك شۆپەكەی ئەمڕۆی هەولێر تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری، مافی مرۆڤ، وەزارەتی ناوخۆ، و پێشمەرگە، ئێمە لەگەڵیان گەیشتوینەتە مەرجە سەرەكییەكان و سبەی لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی بزانین پێداویستییەكانیان چییە.
    ڕوونیشیكردەوە : یونسكۆ لە عێراق هەوڵدەدات كارئاسانی بۆ پێداویستییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا بكات و بیانخاتە داڕشتنی ئەو پێشنیازە بنچینەیانەی كە بەشێوەیەكی دژبەیەك دەخرێنە بەردەم هەردوو لایەنەكە بەمەبەستی پردێك لە دیدگاكان و حكومەتی هەرێم لەساڵی 2006وە لەسەر هەریەكێك لە ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان هیچ وڵامێكی نەداوەتەوە.
    سەرای دووپاتی كردەوە : رێكخراوەكە توانی پەیوەندی لەگەڵ حكومەتی هەرێم بەدەستبهێنێت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكە بە میحوەرە سەرەكییەكانیەوە، لەوانەش وۆرك شۆپ و ڕاهێنان، تا گەیشتە فۆرمولەیەكی بنەڕەتی بۆ دانانی میكانیزمێكی ناوخۆیی لە هەرێم بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنوسان و بەرەنگاربوونەوە بێ سزا.