وەزیری داد پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای چاودێری نەوجەوانان ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 10-07-2023, 16:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە خالید شوانی وەزیری داد پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای خۆشگوزەرانی نەوجەوانانی ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : خالید شوانی وەزیری داد ئەمڕۆ لە ئۆفیسی فەرمی خۆی پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی یونیسێف لە عێراق، خاتوو شیما سان گوپتا وشاندی یاوەری كرد.
    وەزیری داد دووپاتیكردەوە بەپێی بەیاننامەكە: كە وەزارەتی داد ڕەشنووسی یاسای چاودێری نەوجەوانانی ژمارە (76)ی ساڵی 1983ی پەسەند كرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەتی كرد بە مەبەستی پێداچوونەوە و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
    شوانی ووتیشی : وەزارەت هەوڵی زۆری دا بۆ ئامادەكردنی ڕەشنووسی یاسایەك بەپێی دەستوور و هاوتەریب لەگەڵ پابەندبوونی عێراق بەرامبەر بە پەیمان و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان كە تایبەتن بە نەوجەوانان و مافەكانی منداڵان بەپێی پێوەرەكانی مافی مرۆڤـ.
    شوانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی یونیسێف كرد بۆ هاوكاریكردن لە جێبەجێكردنی بەرنامە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا، بەتایبەتی سەبارەت بە چاكسازیی نەوجەوانان و بەشداریكردن لە دووبارە تێكەڵبوونەوەیان لەگەڵ كۆمەڵگادا.
    لای خۆیەوە بەرێوەبەری نووسینگەی یونیسێف لە عێراق پابەندی رێكخراوەكەی دەبڕی بە هاوكاری وەزارەتی داد لەرێگەی داڕشتنی پلان ودیدگا بۆ كارەكانی داهاتوو و بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی لەگەڵ وەزارەتی داد.