حەلبوسی لە ساڵیادی ئازادکردنی موسڵ: سڵاو بۆ سەرکەوتنە گەورەکە و ئیرادە و یەکڕیزی نیشتمانی

سیاسی
  • 10-07-2023, 15:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی موسڵی لە چەتەکانی داعش، جەختی لە کارە جدییەکان کردەوە بۆ پەرەپێدانی پلانی گەشەپێدان بۆ پێشخستنی واقیعی حەدبا.
    "حەلبوسی" لە تویتێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە، ڕایگەیاند:- لە ساڵیادی ئازادکردنی موسڵدا، بە شانازییەوە سڵاو لەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە تیایدا ئیرادە و خۆڕاگری و یەکڕیزی نیشتمانییان تێدا بەرجەستە بوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تاریکی،هەرگیز قوربانیدانی تێکۆشەران و قارەمانان و شەهید و بریندارەکان لەبیر ناکەین. 
    "حەلبوسی"ڕاشیگەیاند :- ئەمە بۆنەیەکی گرنگە بۆ کارێکی قورس،هەر لە قەرەبووکردنەوەی شەهید و قوربانییەکان و بریندارەکان و ئاوارەکان و ئەوانەی زیانیان بە موڵک و ماڵیان کەوتوە، هەروەها گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچە ئازادکراوەکان،و دابینکردنی هەموو تواناکان بۆ تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابووری بە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیری، و کارکردنی زۆر بۆ پەرەپێدانی پلانی گەشەپێدانی واقیعی حەدبا .