سودانی ڕێنمایدا بە بەرپرسانی تیمەکەی لەنوسینگەکەی تا بەدواداچونی بەردەوام بۆ سەرجەم پرۆژەکان بکەن

سیاسی
  • 10-07-2023, 14:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،ڕێنماییدا بە بەرپرسانی تیمەکانی نوسینگەگەی بۆ بەدواداچوونی خزمەتگوزارییەکان. 
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی 
     بەرپرسانی تیمەکانی بەدواداچوون لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران کرد و گوێبیستی کاری بەدواداچوون و ڕێکارەکان بوو . 
    سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بە تیمەکانی بەدواداچوون تاوەکو بەدواداچوون و وردبینی بکەن لە ئەنجامدانی کارەکانیان، و دڵنیابن لەوەی کە پڕۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیژییەکان و پڕۆژەکانی دیکە جێبەجێ دەکرێن، بەپێی تایبەتمەندییە پێویستەکان، بەتایبەتی دوای جێبەجێکردنی بودجە.