چوار گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسا بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدان و گەشەپێدانی نەوت و غاز واژۆ دەکرێت

ئابوری
  • 10-07-2023, 14:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوت چوار گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی واژۆکرد بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدان و گەشەپێدانی نەوت و غازی یەکگرتوو، هاوکات وەزارەتی نەوت وردەکاریی پڕۆژەکانیشی ڕوونکردەوە.
    "حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوت لە میانی مەراسیمی واژۆکردنی گرێبەستەکان، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، لە وتارێکدا ڕایگەیاند:- ئیمزاکردنی ئەو گرێبەستانە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی و هاوبەشیەکی گرنگە،بەو پێیەی ئەم هەوڵانە دەکەونە چوارچێوەی پڕۆژەکانی باشوور، کە چوار پڕۆژەی گەورە بۆ هەردوو کەرتی نەوت وغاز لەخۆدەگرێت ،کە یەکێک لەو پڕۆژانە بەکارهێنانی دەریایە بۆ مەبەستی پشتیوانی لە خەزانەکان،کە یەکێکە لەو پڕۆژانەی کە توانای ئابوورییەکی زۆری هەیە و ئامانجی دابینکردنی ئاوی دەریایە بۆ پشتگیریکردنی فشاری خەزنەکان لە کێڵگە نەوتییە جیاوازەکاندا. 
    ڕاشیگەیاند :- کە پڕۆژەیەکی دیکە بریتییە لە وەبەرهێنان لە غازی پەیوەندیدار بە توانای 600 ملیۆن پێی سێجا لە ڕۆژێکدا، و دابەشکراوە بەسەر دوو قۆناغدا، کە هەر قۆناغێک 300 مەتر سێجای هەیە ، ئەوە جگە لە پاراستنی ژینگە و تەندروستی.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- پڕۆژەی سێیەم بریتییە لە پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی ئەرتاوی و زیادکردنی بەرهەمهێنان لەم کێڵگەیە بۆ زیاتر لە 210 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا،هەروەها کێڵگەی نەوتی سوکی تایبەت بە پلەیەکی زیاتر لە چل پلە بەرهەم دەهێنێت کە بە یەکێک لە سووتەمەنی نایابەکانی ناوچەکە دادەنرێت.
    ووتیشی :- گرێبەستی چوارەم هەنگاوێکە بۆ زیادکردنێکی گرنگ لە کەرتی وزەی نوێبووەوە لە عێراقدا ، کە بریتییە لە وەبەرهێنانی وزەی خۆر بە توانای هەزار مێگاوات، کە یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی چەسپاندنی وزە لە ناوچەکەدا و سەرەتای وەبەرهێنانی وزەی نوێبووەوەیە لە عێراقدا. 
    هەروەک وتیشی :- بەجێ گەیاندنی ئەو کارە لەئەنجامی هەوڵ و گفتوگۆی زۆری بووە ، و کات و ماندووبوونێکی زۆری ویستوەو لەنێوان تیم و گروپەکان بۆ دانوستاندن لەنێوان نوێنەرایەتی وەزارەت و نوێنەرایەتی تۆتال، بۆ ئەوەی بگەنە ڕێگایەک کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕازی بکەن.