بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵ لە وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، رایگەیاندوە :- لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ، هێزێک لە دەزگای هەواڵگری لە پارێزگای نەینەوا، لە ڕێگەی بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ، توانیان سێ تیرۆریستی سەر بە چەتەکانی داعش دەستگیر بکەن
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە :- دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای زانیاری دروستی ئەمنی و هەواڵگری بووە، بەو پێیەی بەڵگەنامە و زانیاریەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو تیرۆریستانەی پێشتر سەر بە فیرقەی بەناو فورقان و کەتیبەی فەللوجە بوونە لەناو چەتەکانی داعش.
هەر بەپێی بەیاننامەکە دەزگای هەواڵگری، داوای لە "هاوڵاتیان دەکات، بە پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی بێ بەرامبەر 144، زانیاری و ڕاپۆرت لەسەر ئەو کەسانەی بدەن کە لە یاسا دەرچوونە .