بەغداد/ INA
ئەمرۆ دووشەممە،بانکی ڕەشید پێدانی قەرزێکی بەبڕی (150) ملیۆن دیناری عێراقی بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان ڕاگەیاند.
لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، بانکی ڕەشید ریگەیاندوە:- کە بە پێی بەرنامەی وەزاری حکومەت، بانکی ڕەشید لقەکانی بانکەکەی لە بەغدا و پارێزگاکان ڕاسپاردوە کە داواکارییەکانی پێدانی قەرز بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون بەگوێرەی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێبکەن:-
1- بڕی قەرزەکە (150) ملیۆن دیناری عێراقییە بۆ کڕینی (خانوو / زەوی / شوقە).
2- ڕێژەی سوود 4٪ ساڵانە.
3-ماوەی قەرز (20) ساڵ
4- قەرزەکە پێویستی بەدانانی بارمتە هەیە وەک لەبارمتەدانانی خانویەک وەک (رهن)
5-پێشکەشکردنی دوو کەفیل (2) کارمەندی نا هاوبەش (فەرمانبەری مەدەنی یان سەربازی) بێت.
پێشکەشکردن بۆ داواکردنی قەرزەکە بە تەنها لە ڕێگەی لقەکانی بانکی رەشیدەوە دەبێت.