بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی، دوو هەوڵی گەندەڵی لە کەیسەکانی سەرپێچی و دەستبەسەرداگرتنی (٤٣٥) دۆنم زەوی سەر بە دەوڵەتی لە پارێزگای نەینەوا ئاشکرا کرد، کە بەهای ئەو زەویانە زیاتر لە (75) ملیار دینار.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەداوە :- تیمی کاری بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی نەینەوا، دەستی بەسەر کۆمەڵێک مەلەفدا گرت ، لەوانە کۆپی تۆمار و گرێبەستی فرۆشتن کە لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە جێبەجێکرابوون،لەکاتێکدا زەوییە کشتوکاڵییەکان خاوەندارێتیان دەگەرێتەوە بۆ دەوڵەت کە بەبێ رەزامەندی دەوڵەت مامەڵەیان پێوەکراوە .
دەستەکە ئاشکرایکردوە :- کە پێشتر دەستیان بەسەر (134) دۆنم زەوی کشتوکاڵیدا گرتووە، کە بەهای دەگاتە (50) ملیار دینار، و بەپێچەوانەی یاسا بە هاووڵاتیان فرۆشراوە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە :- لەکاتی لێکۆلێنەوەدا لە کۆمەڵەی نیشتەجێکردنی هاوبەشی وەرزشوانان- لە لقی نەینەوا، دوای بەدواداچوون و وردبینی، دەست بەسەر (301) دۆنم زەوی کشتوکاڵی دەوڵەتدا گیرا کە بە سەرپێچی یاسای فرۆشرابوو ،کە کۆی گشتی ئەو زەویانەی کۆمەڵەکە دەستی بەسەردا گرتوە بەهاکەی بە بڕی (25,106,000,000) دینار دەخەملێندرێت.