بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند،کە پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما بەردەوام لەبەرزبونەوەدابێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بۆ سبەی سێ شەممە،ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
سەبارەت هە ڕەوشی کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممەش دەستەی کەشناسی پێشبینی دەکات :-کە لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوون لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور،بەڵام لە ناوچەکانی باکوری وڵات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسیدا هاتوە :-بۆ ڕۆژی پێنجشەممە لە هەموو ناوچەکانی وڵات ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکوور، بەڵام لە ناوچەکانی باشوری وڵات پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەبەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.