دادگای تاوانەکانی نەینەوا سزای لەسێدارەدانی بەسەر بکوژی عەمید سەعد ئەتروشیدا سەپاند

ناوخۆ
  • 10-07-2023, 12:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی نەینەوا سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبار " مەروان خان ئەفدل ئەحمەد " سەپاند ، بە تۆمەتی کوشتنی " عەمید سەعد حیکمەت حاجی ئەتروشی" دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو .
    دەسەڵاتی دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوەیەتی، رایگەیاندوە :- کە "دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبار دەرکردووە دوای ئەوەی دانی بەتاوانی کوشتنی "عەمید سەعد حیکمەت حاجی ئەتروشی و بریندارکردنی کارمەند "سەعد عاید شەبیب کە لەکاتی هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانێکی دەستگیرکردن لە ناوچەی کۆمەڵگای ڕۆشنبیری لە لای چەپی شاری موسڵ رووبەروویان بۆتەوە. 
    لەبەیاننامەکەی دەسەڵاتی دادوەریدا ئاماژەی بەوەکراوە:- تاوانبار بەپێی بڕگەکانی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەموارکراوی عێراقی بەسەردا جێبەجێدەکرێت.
    لەبەیاننامەکەی دەسەڵاتی دادوەریدا ئەوەش خراوەتەروو :- کە تاوانبار سەرۆکی یەکێک لەو باندە بوو کە تایبەت بوونە بە دەستکاریکردن و ساختەکردن لە مەلەفی تۆمارکردنی خانووبەرەدا.