بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە لەگەڵ "تاریق عەبدوڵڵا فەرج " باڵیۆزی کوێت لە عێراق گفتوگۆی لەسەر کۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی کرد کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "فواد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشوازی لە "تاریق عەبدوڵڵا فەرج "باڵیۆزی دەوڵەتی کوەیت لە عێراق کرد و " لە میانی کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ڕێگاکانی بەهێزکردنی ئەو پەیوەندیە کرد.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر سەردانی وەزیری دەرەوەی کوەیت بۆ عێراق کرد،کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیک سەردانی بەغدا بکات هەروەك دەرئەنجامی کۆبونەوە تەکنیکییەکانی ئەم دواییەی لیژنەی هاوبەشی عێراق و کوەیت گفتوگۆیان لەسەر کرا بەتایبەت لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبارەی کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات.
هەر برپێی ناوەرۆکی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە :- باس لە ئامادەکارییەکان بۆ کۆنفرانسی سێ یەم لە بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی نێوان وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە کرا ،کە بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵ لە بەغدا بەڕێوەبچێت، هەروەها باس لە ئامادەکارییەکان و گرنگی بەردەوامیدان بە بەڕێوەچوونی و کۆنفرانسی هاوبەش و کۆبوونەوە هاوبەشەکان کرا ، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە بەدەستهێنانی سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاسایشی ناوچەکە.