نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆن دەستپێکردنی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی راگەیاند

ناوخۆ
  • 9-07-2023, 21:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق ، دەسپێکی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ڕاگەیاند. 
    "لوئەی عەلی ئەرکان " بەڕێوەبەری نوسینگەی کەرکوکی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان،لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو،ڕایگەیاند:-پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی نەبەستراو بە هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دەستی پێکردووە.
    ڕاشیگەیاند :- کە نووسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆن لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هاوبەشەکانی بۆ ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی مانگی کانوونی دووەم، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات تۆماری هەڵبژاردنەکانیان نوێ بکەنەوە لەو ناوەندانەی کە کۆمسیۆن دیاریی کردوون.