بەغداد/ INA
فیدراسیۆنی ناوەندی لەشجوانی بڕیاریدا پاڵەوانێتی کلاسیکی عێراق لە بەغدا لە ماوەی (20-22)ی ئەم مانگە لە زانکۆی گیلگامێش لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەبچێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی فیدراسیۆنی لەشجوانی، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:- چالاکییەکانی ڕۆژی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە، کە رۆژی ٢٠-٧ ە ، کۆنفرانسی تەکنیکی هاوسەنگی پاڵەوانێتییەکە و پێوانەکردنی درێژییەکان لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بەرێوە دەچێت .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە :- کە لە ڕۆژی دووەمی چالاکییەکان کە دەکاتە رۆژی 21-7،ڕکابەریی پۆلی کلاسیک،بۆدی بلدنگ بۆ گەنجان و ماستەرەکان و پێشکەوتوەکان بەڕێوەدەچێت.
راگەیەندراوەکە ڕوونیشیکردۆتەوە :-کە چالاکییەکانی ڕۆژی سێیەم کە دەکاتە رۆژی ٢٢-٧،پێشبڕکێیەک بۆ بەشی جەستەی کلاسیک گەنجان و ماستەر و پێشکەوتووەکان بەرێوە دەچێت .