وەزیری خوێندنی باڵا ڕێنمایی دەدات بۆ زیادکردنی پێنج نمرە بۆ هەندێک لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی هەڵسەنگاندن

ناوخۆ
  • 9-07-2023, 19:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"نەعیم عبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ، ڕێنمایی دا بە پێدانی پێنج نمرە بۆ بەشێک لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن لە تاقیگەی پزیشکی و پەرستاران.
    وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نآردوویەتی،تیایدا هاتووە:- بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی ئەدای پشکنینی ڕاستکردنەوەی ددان لە پسپۆڕییەکانی پزیشکی ددان، دەرمانسازی و پەرستاری و تەکنیکەکانی تاقیگەی پزیشکی ، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پشتڕاستی دەکاتەوە ، کە گەیشتن بە ئامانجەکانی لە هەڵسەنگاندنی کوالیتی ئاستی خوێندنی کۆلێژە تایبەتمەندەکان لە ڕێگەی تاقیکردنەوە چۆنایەتی و کارایی پرۆگرامە ئەکادیمییەکان و بەدەستهێنانی زانیاری تایبەتمەند دیاریدەکرێت.
    راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەدا :- کە بەمەبەستی چەسپاندنی ڕێژەی تاقیکردنەوەی ئەرێنی لە کەرەستەی تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن لە زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی"نەعیم عبودی" رێنماییدا بە ئاڕاستەکردن و زیادکردنی پێنج نمرە بۆ هەندێک بابەتی پزیشکی و پەرستاری و تەکنیکەکانی تاقیگە و پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ هەڵسەنگاندن لە ژێر ڕۆشنایی سیاسەت و ئەرک و ئامانجەکانی دامەزراوەی خوێندنی باڵا.