بەغداد – ا ه ع حەشدی شەعبی، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: 385 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە ناحیەی عوزێم و گوندەكانی دەوروبەری. حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" لیژنەی باڵای گەڕانەوەی ئاوارەكان لە دیالە سەرپەرشتی گەڕانەوەی 385 خێزانی ئاوارەی كردوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ناحیەی عوزێم و گوندەكانی دەوروبەری"، وتیشی " گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە دوای دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش هات لەو ناوچانە لەگەڵ وردبینیكردن لە ناوەكانیان". دوای ئازادكردن و دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش، ژمارەیەكی زۆری ئاوارەكان گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان لە باكور و باكوری خۆرهەڵاتی پارێزگای دیالە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات