سبەی وەزارەتی نەوت گرێبەست بۆ پڕۆژەی پەرەپێدان و گەشەپێدانی غازی یەکگرتوو لەگەڵ کۆمپانیای تۆتالی جیهانی واژۆ دەکات

ئابوری
  • 9-07-2023, 19:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوت ، ڕایگەیاند:- کە ڕۆژی دووشەممە گرێبەست بۆ پڕۆژەی پەرەپێدان و گەشەپێدانی غازی یەکگرتوو لەگەڵ کۆمپانیای تۆتالی نێودەوڵەتی واژۆ دەکات.
    "عاسم جیهاد " وتەبێژی وەزارەتی نەوت، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ئاماژەی بەوەداوە:- سبەی دووشەممە، گرێبەستی پڕۆژەی پەرەپێدان و گەشەپێدانی غازی یەکگرتوو لەگەڵ کۆمپانیای تۆتالی نێودەوڵەتی، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی "حەیان عەبدولغەنی" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوت واژۆ دەکرێت . 
    روونیشیکردۆتەوە :- کە ئەو گرێبەستەی وەزارەت لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال ئەنجامی داوە سەرەتا گرێبەستێک لەخۆدەگرێت بۆ گواستنەوەی ئاوی دەریا بۆ کێڵگە نەوتییە بەرهەمدارەکان،لەکاتێکدا پڕۆژەکەی تر پڕۆژەیەکە بۆ وەبەرهێنانی غازی پەیوەست بە کارەکانی نەوت لە کێڵگەکانی پارێزگای بەسرە، بە ڕێژەی شەش سەد ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێکدا بە دوو قۆناغ،هەروەها گرێبەستی سێیەم، بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی ئاڕتاویم و زیادکردنی بەرهەمەکەیەتی ، گرێبەستی چوارەمیش بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بە ڕێژەی (1 گیگاوات).
    "عاسم جیهاد " ئاماژەی بە "گرنگی ئەم گرێبەستانەدا ، لە پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت لە عێراقدا، بەو پێیەی نوێنەرایەتی زیادکردنێکی گرنگی پاڵپشتی ئابووریی نیشتمانی دەکات.