بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محمد عەلی تەمیم " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان،ئیمزای لەسەر نەخشە سنووری ئیداری و ناحیە و قەزاکانی پارێزگای "هەڵەبجە" کرد ، لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارانەی کە گیراونەتەبەر بۆ دروستکردنی پارێزگای هەڵبجە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ئاشکرایکردوە :- کە ئەم ڕەزامەندییە لە ژێر ڕۆشنایی تەواوکردنی ڕێکارە تەکنیکییە پێویستەکان و ڕەزامەندییە بنەڕەتییەکانە بۆ دروستکردنی پارزگا دێت، لەسەر بنەمای بڕیارنامەی پەرلەمان ژمارە 31ی ساڵی 2021، و بڕیارنامەی ژمارە 23131ی ئەنجومەنی وەزیران کە لە دانیشتنی 11 ی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیرا کە لە 3/13/2023 ، ئاماژە بە "پەسەندکردنی پارێزگای "هەڵەبجە" و سەنتەری شاری "هەڵەبجە" دراوە و ژمارە (16)ی پێدراوە لەناو بەڕێوەبەرایەتی یەکە ئیدارییەکانی کۆماری عێراق.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو:- ئەو پارێزگایە تازە نەخشەی جوگرافتاکەی لە قەزایەک و (4) ناحیە پێکدێت ، کە بریتین لە ناحیەکانی (سیروان،خورماڵ،بەیارە، و بەمۆ) .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختیشی لەوە کراوەتەوە کە تیمی پلاندانان لە وەزارەت بۆ ماوەی چەند مانگێک کاریان کردووە بۆ دیراسەکردنی مەلەفی گەشەپێدان و هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی ئیمکانی تەکنیکی بەپێی ڕەهەندە فەزایی و شار و گوندەکان، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردەکانی پلاندانان بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکان، و هەروەها ئامادەکاری و پلان و نەخشەی سەرەتایی و وردی سنوورە ئیداریەکانی قەزای "هەڵەبجە" و ناحیەکانی سنوری قەزاکە و دیزاینی بنەڕەتی بۆ شار و سنووری شارەوانییەکانی، و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگای سلێمانی لەسەر ئەو بابەتە.