دەستەی دەستپاکی فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە دژی سەرۆکی پێشوی دەستەی وەبەرهێنانی سەلاحەدین دەرکرد

سیاسی
  • 9-07-2023, 17:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، دەرکردنی فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە دژی بەرپرسێکی پێشووی پارێزگای سەلاحەدین ڕاگەیاند، بە هۆی ئەوەی فۆڕمی ئاشکراکردنی سامانەکەی پێشکەش نەکردووە.
    فەرمانگەی پاراستنی دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- دادگای لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین کە تایبەتمەندە بە پشکنین و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی دەستپاکی، فەرمانی بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوەی لە دژی سەرۆکی پێشوی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای سەلاحەدین دەرکرد،بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرکردنەوی فۆڕمی ئاشکراکردنی سامانەکەی بۆ ساڵانی (2021-2022) لە ماوەی یاسایی دیاریکراودا.
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە :-دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین کە تایبەتمەندە بە دانیشتنی دۆسیەکانی دەستپاکی، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (331) لە یاسای 111ی ساڵی 1969ی سزادانی عێراقی، فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکرد.