بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دووپاتیکردەوە کە واقیعی دەوڵەت و کۆمەڵگا پەیوەستە بە بەرنامەی حکومەت و جێبەجێکردنی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- ئەمڕۆ یەک شەممە "سودانی" سەردانی بارەگای ئەنجومەنی دەوڵەتی کرد، و لە سەردانەکەشیدا،چۆنیەتی کارکردنی ئەنجومەنەکەی بەسەر کردەوە و گوێی لە کورتەیەک گرت سەبارەت بە گرنگترین مەلەف و بەربەستەکانی بەردەم کارەکەیان، و پێویستەکان بۆ باشتر نەڕێوەچوونی کارەکانیان.
بەگوێرەی بەیاننامەکە"سودانی" ئاماژەی بە"واقیعی دەوڵەت و کۆمەڵگا کرد کە پەیوەستە بە بەرنامەی حکومەت و جێبەجێکردنی، کە دیارترین ڕێگای چاکسازییە، ئەمەش پێویستی بە هاودەنگی و هاوکاریی هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت هەیە.
"سودانی" جەختی لە پێویستی دوورخستنەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت و کارەکانی کردەوە لە هەر فشارێک یان دەستوەردانێکی سیاسی، و ئەوەی کە حکومەت داوا دەکات ئەنجومەن فەزا و ڕۆڵی خۆی بە شێوەیەکی شەفاف و بەپێی یاسا وەربگرێت و کە حکومەت کردوویەتی، و بەشداریکردنی لە ئاستی یاسادانان، و پێشکەشکردنی ڕێنوێنی و بۆچوون بە شێوەیەک کە گەرەنتی پاراستنی مافەکانی هاوڵاتی و فەرمانبەر و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت بکات.
هەروەک "سودانی" جەختی لە "پێویستی دادپەروەری کردەوە لە هەر شوێنێک کە بتوانرێت، و چارەسەرکردنی خێرای کەیسەکان و لێکۆڵینەوە لە یاساکان بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان کردەوە.