بەدواداچون-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا کوژرانی "ئەبو ئوسامە موهاجیر " سەرۆکی رایکخراوی تیرۆرستی داعشی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاندووە:- ئۆپراسیۆنەکە هیچ کوژراوێکی مەدەنی لێنەکەوتووەتەوە، ئۆپراسیۆنەکەش دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئەنجامدراوە.
هەر لە بەیاننامەکەدا کە لە زاری "مایکل کۆرێلا " فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەتاندوە :- کە چەتەکانی داعش هێشتا هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە و جیهان.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە:- هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەکانی جۆری MQ-9s ئەنجامدراوە ، پێشتريش لە لەلایەن فڕۆکەکانی ڕووسیاوە هەراسان کراون و لە شەڕێکدا کە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاندووە.