بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆکی کۆمار ، جەختی لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی کەرکوک کردەوە.
سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-ئەمرۆ "عەبدللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار،لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە ژمارەیەک لە جووتیارانی پارێزگای کەرکوک کرد، کە"فەهمی بورهان " سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو .
لەو دیدارەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی دادپەروەری لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک کردەوە و ئاماژەی بەوەش کرد کە "شارەکە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا زیانی زۆری بەرکەوتووە لە ئەنجامی سیاسەتەکانی ستەم و پەراوێزخستن لە لایەن ڕژێمی پێشووەوە.
هەروەک جەختی لە "پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە شێوەیەک کە گەرەنتی گەڕانەوەی مافەکانیان بکات بۆ خاوەنەکانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بڕیارە نادادپەروەرانەی ڕژێمی دیکتاتۆری دژ بە شاری کەرکوک.
لەدرێژەی قسەکانی دا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە "کارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی شۆرشی هەڵوەشاوە کردەوە بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێک کە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان بێت.
لەتەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆک کۆمار باسی لە گرنگی وەرگرتنی بڕیاری دروست و یاسا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە پرسی جووتیارانی کەرکوک کردەوە، و داوای چەسپاندنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک کرد، کە دەیان ساڵە بەیەکەوە دەژین و گرنگی بەرزکردنەوەی ئاسایش و خزمەتگوزارییەکان بۆ هەموو هاوڵاتیان.
هەر لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک کۆمار ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ درێژکردنی دەستی هاوکاری بە هەموو پێکهاتەکان و یارمەتیان بدات بۆ گەیشتن بە چارەسەری ڕەگ و ڕیشەی کە جێگەی ڕەزامەندی هەموان بێت ، لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری، و لیژنەی مادەی (١٤٠)، و وەزارەتەکانی داد و وەزارەتی کشتوکاڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان ،هەروەک ڕێنماییدا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر و دامەزراوەی پەیوەندیدار لەگەڵ جوتیاران.
لای خۆشیانەوە جوتیاران سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی جەنابی سەرۆک کۆمار کرد بۆ پێشنیازەکانی بە ئامانجی گەیشتن بە مافەکان و پاراستنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و کۆمەڵایەتی لە کەرکوک، هەروەها بەگرینگ وەرگرتنی کێشەی بەردەم خەڵکی شاری کەرکوک .